نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن

(0) / جهان


Mar 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆتاییهات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە کەناڵی ڕووداو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا دەڵێت، "سوپاسی خۆمم بۆ هاوكاریی بەردەوامی فەرەنسا بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە. ھەروەھا پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و كێشە هەنووكەییەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێکران."

 دوێنێ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی فەرمیی سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە پاریس، ئەمڕۆ کاژێر 14:30 لە کۆشکی ئێلیزێ کۆبوونەوەی دووقۆڵییان ئەنجامدا.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "خۆشحاڵ بووم بە دیداری هاوڕێم سەرۆك ئیمانوێل مەكرۆن ئەمڕۆ لە پاریس. سوپاسی خۆمم بۆ هاوكاریی بەردەوامی فەرەنسا بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە."

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی کۆشکی ئیلیزێ، چوارەم دیداری ماکرۆن و نێچیرڤان بارزانی بوو لە ماوەی کەمتر لە چوار ساڵدا، کە سێ جاریان لە پاریس و جارێکیش لە بەغدا بووە.

  خوشحاڵ بووم بە دیداری هاوڕێم سەرۆك ئیمانوێل مەكرۆن ئەمڕۆ لە پاریس. سوپاسی خۆمم بۆ هاوكاریی بەردەوامی فەڕەنسا بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە. ھەروەھا پێوەندییە دووقۆڵییەكان و كێشە هەنووكەییەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێکران.