بڕیارەکانی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆڕۆنا
(0)
لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێ دەرکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا چەندین بڕیاری بۆڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد .
١.لە رۆژانی پێنجشەمماندا دەوام رادەگیرێت لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکاندا.
٢.داخستنی دەوامی زانکۆ و قوتابخانە و پەیمانگاکان تاوەکو ١٠ی نیسان بەردەوام دەبێت و تەنها تاقیکردنەوەکان بە رێنماییەکانەوە بەردەوامدەبیت.
٣.لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی شەممە قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شارەکان دەبێت جگە لە بازرگانان و شاندی فەرمی ٢.
٤.تەواوی بۆنە و کۆبوونەوەکان و فیستیڤاڵ و چالاکییەکان رادەگیرێت.
٥.پرسەگێڕان قەدەغەیە.
٦.شوێنە گشتییەکان و هۆڵی شانۆ و سینەماکان و چێشتخانەکان بە داخراوی دەمێنێتەوە.
٧.ئەو شوێنە گشتیانەی مۆڵەتیان هەیە، دەبێت لە ناوەوەی شوێنەکانیاندا جێگای دانیشتن سنوردار بێت.
٨.خاوەنکارەکان بەرپرسن لە نەبەستنی دەمامک لە شوێنە گشتییەکاندا.
٩.رێکار و سزای نەبەستنی ماسک توند دەکرێتەوە.
١٠.هەرکەسێک لە گەشتیاران بگەڕێتەوە هەرێم دەبێت پشکنینی بۆ بکرێت.
١١.قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی لە ٨ی ئێوارە بۆ ٦ی بەیانی دەبێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: