وەزیری دادی عیراق سکاڵای یاسای لەسەر کەناڵی کوردستان٢٤ تۆماردەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە عێراق کوردستان ٢٤ خالد شوانی


Dec 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د.خالد شوانی، وەزیری دادی عێراق لە بەرامبەر ھەواڵێکی ناڕاستی کەناڵی کوردستان ٢٤ و پێگە ئەلیکترۆنییەکانی سەر بەو کەناڵە لە دادگا سکاڵای یاساییان لەسەر تۆماردەکات و رایدەگەیەنێت، ناکرێت ئەم دەزگایە وا بەئاسانی جورئەتی ئەوە بکەن بەندە تەخوین بکەن بەبێ بەڵگە لەپێناو مەرامی سیاسی، بۆیە دەبێت لەبەرامبەر عەدالەتی دادگا ئامادەبن و چاوەڕوانی ئیجرائاتی یاسایی بن لەبەرامبەریان.

 

لەراگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی وەزیری دادی عێراقدا ئاماژەبەوەکراوە، لەبەرامبەر ھەواڵێکی پڕ لەتۆمەت و بوختانی کەناڵی کوردستان٢٤ و پێگە ئەلیکترۆنییەکانی سەر بەو کەناڵە کە بڵاوکراوەتەوە لەسەر د.خالد شوانی وەزیری داد و تیایدا کەناڵەکە بەڕێزیانی توومەتبار کردبوو بە پیلانگێڕی بۆ دەستکاریکردنی دەرئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی کەرکوک و کەمکردنەوەی کورسییەکی پارتی بۆ بەرژەوەندی لایەنێکی عەرەبی، بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ د.خالد شوانی لە دادگا سکاڵای یاسایی لە دژی کەناڵی کوردستان ٢٤ تۆمارکرد.

ھەر لەراگەیەنراوەکەدا ھاتووە، وێرای جەخت کردنەوەمان و باوەربوونی تەواومان بە ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن، بەڵام ناکرێت ئەم دەزگایە وا بەئاسانی جورئەتی ئەوە بکەن بەندە تەخوین بکەن بەبێ بەڵگە لەپێناو مەرامی سیاسی، بۆیە دەبێت لەبەرامبەر عەدالەتی دادگا ئامادەبن و چاوەڕوانی ئیجرائاتی یاسایی بن لەبەرامبەریان.