هاوڵاتیەکی هەڵەبجە 10ساڵە لە پاکستان زیندانی کراوە

(0) / اجتماعی


Mar 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

ماوە دە ساڵە هاوڵاتیەکی هەڵەبجە لە پاکستان زیندانی کراوە و داوادەکرێت هەرکەس زانیاری لەسەری هەیە شارەوانی هەڵەبجەی لێ ئاگادار بکاتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شارەوانی پارێزگای هەڵەبجە  ڕایگەیاند، ھاوڵاتیەک ماوەی ١٠ساڵە لەپاکستان زیندانی کراوەو  بێ ئەوەی ناوی خۆی ئاشکرا بێت، دەڵێت کوردم و خەڵکی ھەڵەبجەم،

بەڕێوبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانیش لەڕێگەی کوردسات نیوزەوە وێنەکەی ئەوکەسە بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت ھەرکەسێک زانیاری لەسەر  ھەیە، با ھاوکارییان بکات بۆ ئەوەی لە ڕێگەی کونسوڵخانەی عێراقەوە لە پاکستان پاسپۆرتی بۆ دەربکەن و بیگەڕێنینەوە بۆ ناوکەسوکاری.

عەمید سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ھۆکاری دەستگیری کردنی ئەوکەسە باس دەکات و دەڵێت ساڵی ٢٠١١ بە نایاسایی چوەتە ئەو وڵاتە و دەستگیر کراوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر بەڕێزێک ناوناویشانی لایە یان دەیناشێتەوە پەیوەندی بکات بەسەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجەوە.

کامەران کەریم