سواڵکەرێک دوای گیانلهدهستدانی 500 ملیۆن دیناری لهپاش بهجێما
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدهگهیهنێت: لە بەغدا دەرۆزەکەرێک ٥٠٠ ملیۆن دیناری لەپاش بەجێما.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگهیاند: لە بەغدا دەرۆزەکەرێک دوای ئەوەی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە کۆچی دوایی کرد، بڕی ٥٠٠ ملیۆن دینار لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە و لە ئێستادا دەست بەسەر ئەو پارەیەدا گیراوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە: رووداوەکە لە ناوچەی حورییە بووە و سەرەتا لەلایەن هاوڵاتییانی ناوچەی حورییەی دووی بەغداوە پەیوەندیی بە لایەنی پەیوەندیدارەوە کراوە و پێیان وتراوە، حاڵەتێکی شەڕکردن لەو ناوچەیە هەیە.
باسی لهوهش كردووه: کە گەیشتوونەتە ناوچەکە چەند کەسێکیان بینیوە لە توورەکەی گەورەدا پارەیان بۆ ناو ئۆتۆمبێلێک گواستووەتەوە و لە ئێستادا دەست بەسەر پارە و ئۆتۆمبێلەکەدا گیراوە و کەسەکانیش دەستگیر کراون.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: