بارزانی و لودریان به‌رده‌وامیی ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وله‌تی دژی داعش بە پێویست دەزانن
(0)
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشیان تاتوێ کرد و جەختیان لە سەر پێویستیی به‌رده‌وامیی ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وله‌تی دژی داعش لە عێراق کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئێواره‌ی سێشه‌ممه 30/3/2021 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پاریس له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ژان ئیڤ لودریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دۆخی عێراق، هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه، هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش، ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و دۆخی پێكهاته‌کان و ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كران.
ئاماژە بەوەش دراوە: هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستی دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا كرده‌وه و به‌رده‌وامیی ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وله‌تی دژی داعش و هاوكاری و یارمه‌تیدانی عێراقیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به پێویست زانی.
باسکردنی هاریكاری و هاوبه‌شیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پشتگیریی فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وله‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كاركردن له‌پێناو ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌كه‌دا، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ڕاگەیێندراوە.
تێبينيێك بنێرە: