پەرلەمانتارێک: لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ چارەسەر کردنی پرسی مووچە بۆ ساڵی ئایندە

(0) / / گفتگو / ئابووری زایەڵە مووچە پرسی موچە کوردستان دارایی مەعاش


Dec 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لیژنەیەک لە راویژکارانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق و شاندی دانووستانکاری هەرێم پێکهاتوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و کێشەی نەوت.

ناوبراو وتیشی : لیژنەکە کار لەسەر دوو بڕگەی یاسای بودجە دەکات، یەکەمیان هەمواری یاسای بودجە و جیاکردنەوەی خەرجی فعلی ،دووەمیان گۆڕانکاری لەسەر تێچووی نەوت لە شەش دۆلارەوە بۆ ئەو ژمارەیەی وەزارەتی نەوتی عێراق دیاری دەکات.

لە ئێستاشدا: لیژنەکە سەرقاڵی کارەکانیانن و پێموایە کێشەی مووچە لە ساڵی داهاتوودا چارەسەر بکەن.

کامەران کەریم