30 حوکمدراوی ئەمەنی کەوتنە بەر لێبوردنی ڕێبەری باڵای ئێران

(0) / / جهان / زایەڵە ئێران شۆڕشی ئیسلامی شەعبان ئایەتوڵڵا ڕەئیسی


Mar 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

30 کەس لە حوکمدراوان لە دۆسیەی ئەمنیدا لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێراندا کەوتنە بەر لێبوردنی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی نیوەی شەعبان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە سەفەرەکانی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بۆ پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی خەڵک و پیاوانی ئایینی سونە، دەرکردنی لێبوردن یان کەم کردنەوەی سزای حوکمدراوانی ئەمنی بوو.
دەسەڵاتی دادوەریی لەو لێبوردنەی ئەمدواییەدا کە بە بۆنەی 30ی شەعبان دەرکرا، 30 حوکمدراوی ئەمنیی کوردی خستە ڕیزی ئەوانەی بەر لێبوردن دەکەون و ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەو داواکارییەی قبووڵ  کرد.
ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕش یەکشەممە 8ی خاکەلێوە ڕەزامەندیی خۆی لە سەر لێبوردنی 1 هەزار و 849 حکومدراو و لە نێویاندا 100 حوکمدراوی ئەمنی دەربڕی.