ڕووداوێکی هاتوچۆ لە هەورامان برینداربوونی ٣ هاوڵاتی لێدەکەوێتەوە

(0) / اجتماعی


Mar 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕووداوێکی هاتوچۆ لە هەورامان برینداربوونی ٣ هاوڵاتی لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند:    کاتژمێر 5:05خولەکی بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢١/٣/٣١ لەڕێگای نێوان ناحێەی خوڕماڵ بۆ بیارە روداوێکی هاتووچۆ ڕویدا لە نێوان ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگری مان و لانسەرێکی  قەمەرە کە سێ برینداری لێکەوتەوە.

راشیگەیاندووە، کە بریندارەکان ئیحالەی نەخۆشخانەی هەڵەبجە کراون و باری تەندروستیان جێگیرە سوپاس بۆخوا، خوای گەورە شیفای بریندارەکان بدات.

هاتوچۆی هەڵەبجە داواش لەشۆفێرانی خۆشەویست دەکات، تکایە پابەندی هێماکانی هاتوچۆ و پابەندی یاساکان بن .

کامەران کەریم