سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێمی کوردستان فەوزی هەریری هەڵبژاردن


Dec 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هیچ كۆسپێك له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا نییە و له‌ کاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌دەچێت.

ئاماژەی بەوەشدا: حکومەت و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەردەوام لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پەیوەندیدان.

وتیشی: زیاتر ئەرکی حکومەتە ئامادەکاریی بۆ رێوشوێنەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات، ئەرکی کۆمیسیۆن سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکەیە.

جێگەی باسە، بڕیارە 25-2-2023 هەڵبژاردنى خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستان لەژێر سەرپەرشتیى ڕاستەوخۆی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنحام بدرێت.

کامەران کەریم