پرۆسه‌ى كوتانی ڤاکسینی كۆرۆنا له گه‌رمیان سبەینێ ده‌ستپێده‌كات
(0)
له سبه‌ینێوه پرۆسه‌ى كوتانى چین و توێژه جیاوازه‌كان به پێكوته‌ى كۆرۆنا له‌گه‌رمیان ده‌ستپێده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته 3 مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستى ئاماده كراون و تیمێكى گه‌ڕۆكیش پێكهێنراوه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، د. سیروان محه‌مه‌د جه‌مال، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، رایگه‌یاند: له‌و گوژمه ڤاكسینه‌ى كۆرۆنا كه حكومه‌تى عێراقی له كۆمپانیای (AstraZeneca) كڕیوه و بۆ هه‌رێمى كوردستانى ناردوه، (3) هه‌زار ڤاكسینی به‌ر ته‌ندروستى گه‌رمیان كه‌وتوه كه به دو ژه‌م به (1500) هاوڵاتى ده‌درێت.
رونیشیكرده‌وه: بۆ كوتانى هاوڵاتیان 3 مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستى له گه‌رمیان ته‌رخانكراوه، له‌كه‌لار مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستى گوڵاڵه، له كفری مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستى سه‌ره‌كی كفری و له ناحیه‌ى رزگاری مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستى گه‌رمیان، ئه‌م مه‌ڵبه‌ندانه هه‌مو رۆژه‌كانى هه‌فته به رۆژانى (پێنجشه‌مه و هه‌ینى و شه‌مه‌شه‌وه) له‌كاتژمێر 9ى به‌یانى هه‌تا 5ى ئێواره له كاردا ده‌بن و هاوڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ كوتانیان.
هاوكات تیمێكى گه‌ڕۆكیش پێكهێنراوه بۆ كوتانى خانه‌كانى به‌ساڵاچوان و ده‌زگا و سه‌نته‌ره‌كان.
به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان رونیشیكرده‌وه كه پاش كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رى خۆپاراستنى ته‌ندروستى گه‌رمیان و لێپرسراوى هۆبه‌ى كوتانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه و به‌رپرسانى دیكه‌ى ته‌ندروستى گه‌رمیان و به پشت به‌ستن به بڕیار و رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، شێوازى پرۆسه‌كه‌یان دیارییكردوه، بۆیە لە سبەینێوە سه‌رجه‌م پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رى سه‌ر به ته‌ندروستى گه‌رمیان، ده‌توانن رۆژانه سه‌ردانى سه‌نته‌ره‌كان بكه‌ن و ڤاكسینه‌كه وه‌ربگرن به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌وه‌ى كه ناسنامه‌ى باری كه‌سێتى "هه‌ویه" یان كارتى نیشتمانی و هه‌روه‌ها ناسنامه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیان پێبێت.
ھەروەھا ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه و ته‌مه‌نیان سه‌روى 60 ساڵه، ده‌توانن سه‌ردانى مه‌ڵبه‌نده‌كان بكه‌ن و ڤاكسینه‌كه وه‌رگرن، به‌له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌وه‌ى كه له‌كاتى سه‌ردانیان دا ده‌فته‌رى نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان پێبێت له‌گه‌ڵ ناسنامه‌ى باری كه‌سێتى "هه‌ویه" یان كارتى نیشتمانى.
ھەروەک مامۆستایانى پۆلی 12ى ئاماده‌یی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان هه‌یه، ئه‌مانه‌ش به هێنانى پشتگیرییه‌ك له په‌روه‌رده و هه‌روه‌ها ناسنامه‌ى باری كه‌سێتى "هه‌ویه" یان كارتى نیشتمانى، ده‌توانن سه‌ردانى مه‌ڵبه‌نده دیارییكراوه‌كان بكه‌ن و خۆیان بكوتن.
د. سیروان محه‌مه‌د جه‌مال، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ئاماده‌كاری پێویست ده‌كه‌ن و جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه پرۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتویی و به پێكانى ئامانجى دیارییكراوه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: