تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی نەفەر هەڵگردا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کۆمەڵایەتی پۆلیس دزی تاوان


Dec 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی نەفەرهەڵگردا .

دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلە نەفەرهەڵگرەی لای كەسێك داناوە لەئێستادا نایداتەوە و شاردویەتییەوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز داوەری لێكۆڵینەوە توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا .

لەئێستادا تۆمەتبار ( أ،م،ق لەدایكبووی 1983 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەلەگەڵیدا بەردەوامە.

کامەران کەریم