بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دۆلار کوردستان ئابووری


Dec 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار جارێكی دیكە بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 150 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و بەهای 100 دۆلار گەیشتە 149 هەزار دینار، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

کامەران کەریم