وتەبێژی یەكێتی: ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکێتی پارتی کوردستان هەڵبژاردن


Dec 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: ئامادەییمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەیە و سبەی بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەكەین.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای رەسمیی حزبەكەی راگەیاند: یەكێتی ئامادەیی تەواویی هەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەوپێیەی چەند رۆژێكە لە هەڵبژاردن تەواوبووە، ئەمە جگە لەوەی یەكێتی حزبێكی سیاسیی مێژوویی ناوخەڵكە، چەندین ساڵە هەڵبژاردن دەكات و لە دوای هەر هەڵبژاردنێكیش ئامادەبووە بۆ هەڵبژاردنێكی دیكە.

وتیشی:پێویستە لە هەرێمی كوردستان كۆتایی بەوە بهێنرێت كە كەسێك یان لایەنێك بەناوێك خۆی كاندید دەكات و بۆ ناوێكی تر كار دەكات چونكە لە رابردوو ئەوە سەلمێنراوە كە خەڵكی هەرێمی كوردستان لەوە زەرەرمەندبوون.

کامەران کەریم