ناوبازاڕ و پێش دوکانەکان لە کەلار ڕێکدەخرێتەوە و زیادەڕەوییەکان لادەبرێت

(0) / اجتماعی


Mar 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

بڕایردراوە ناوبازاڕ و پێش دوکانەکان لە کەلار ڕێکبخرێتەوە و زیادەڕەوییەکان لاببرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەیانی ئەمڕۆ (٣١ی مارس) لە دیوانی قایمقامیەتی قەزای کەلار بە سەرپەرشتی شەهاب حاجی احمد قایمقامی کەلار و ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندی دارەكان کۆبوونەوەیەک تایبەت بە ڕێکخستنەوەی شاری کەلار بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا:

١-لابردنی زیادەڕەوی دووکانەکانی ناوبازاڕ و گەڕەکەکانی (گازینۆ - لیواکە - ئەندازیاران.

٢- ئەنجامدانی هێڵکاری لە ناوبازاڕی شاری کەلار بۆ ئەو پێش ئەو دووکانانەی هێڵکارییان بۆ نەکراوە.

٣-جێبەجێکردنی بڕیاری گۆڕینی تانکی ئاوی (چێشتخانە - نانەواخانە - ساردەمەنی و شیرینی) بە تانکی استیل.

٤- قەدەغەکردنی دوکانی چاککردنەوەی ماتۆڕسکیل لە ناو شار گوێزانەوەی بۆ ناوچەی پیشەسازی.

٥- ڕێکخستنەوەی کاتی کاری میوەفرۆشەکان و لەفە فرۆشەکانی ناوبازاڕی شاری کەلار.

کامەران کەریم