رێكخراوێكی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان هاوكاریی دارایی پێشكەش بە خانمانی خاوەنكار دەكات

(0) / / زنان / زایەڵە خانمان خاوەنکار نەتەوەیەکگرتووەکان کوردستان


Dec 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - رێكخراوێكی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بە بڕی تا 35 هەزار دۆلار هاوكاریی دارایی پێشكەش بە خانمانی خاوەنكار دەكات.

ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كۆچ لەڕێی سندووقی پەرەپێدانی پرۆژەكانەوە بە بڕی 5 هەزار تا 35 هەزار دۆلار پشتگیریی دارایی خانمانی خاوەنكار دەكات.

پشتگیرییەكە بۆ خانمانی سنووری پارێزگای سلێمانییە و ناگەڕێندرێتەوە.

ئاژانسەكە دەڵێت، بۆ پێشكەشكردنی داواكاری لە 2024/1/15 تا 2024/2/5 سەردانی كارگەی كەلتووری سلێمانی (بینای كۆنی كارگەی جگەرەكە) بكەن، لە رۆژانی یەكشەممە بۆ پێنجشەممە لە كاتژمێر 9 بۆ 1ی پاش نیوەڕۆ.

هەروەك لەگەڵ جەختكردەوە لەوەی پێشكەشكردن تەنها بۆ خاوەنكارانی ژنە، پێداویستییەكانی پێشكەشكردنی داواكاریشی روونكردووەتەوە.

کامەران کەریم