روونکردنەوە لەبارەی بەشەئاردی هاووڵاتیان

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بەشەئارد ئابووری


Jul 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە  - وەزارەتی بازرگانی  ڕایگەیاند، نان لەو ئاردەی كە لەبەشەئاردی شەشەم بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەكرێت, "نانێکی زۆر جوان و بەپێزی لێ دروست کرا".

بەڕێوەبەرایەتیی دروستکراوی دانەوێڵەی هەولێر ڕایگەیاند، لەرێگەی بەرپرسی هونەری بەرێوەبەرایەتیمان هەڵساین بە دروستكردنی نان لەو ئاردەی كە لەبەشەئاردی شەشەم بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەكرێت نانێکی زۆر جوان و بەپێزی لێ دروست کرا.

داوا لە هاووڵاتیان دەکەین ئاردەکە وەربگرن و بیکەنە نان.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی حكوومەتی هەرێم بەزایەڵەی  ڕاگەیاند،دوای ئەوەی گەنممان ناردە ئاشەکان و ئاردەكە ئامادەیە و تاقیكراوەتەوە، دەست بە دابەشکردنی بەشەئاردی شەشەمی ئەمساڵ دەكرێت وهەر هاووڵاتیەك بڕی نۆ كیلۆ ئاردی بەر دەكەوێ‌.

گەنمی بەشەئاردی شەشەم خۆماڵییە و ئاردەكەش تاقی كراوەتەوە.

ئەو بەشەئاردانەی ئەمساڵ دابەش كراون، پشکنینیان بۆ کراوە و تاقی کراونەتەوە و نانێکی جوانیان لێ دروست بووە، ئاردێک باش نەبێت دابەش ناکرێت."

کامەران کەریم