بۆچی زمانی کوردی دەشێوێنن؟

(0) / / گفتگو / زایەڵە زمانی کوردی ئازرێز عەبدوڵڵا


Jul 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەوتوێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاد، بوونی دەستەواژەی هاو واتا بەڵگەی دەوڵەمەندی زمانە، کوردییش یەکێکە لە زمانە هەرە دەوڵەمەندەکان، چونکە وشە، ناو، دەستەواژە و چەمکی زۆر زۆرن، ڕەنگە ئەوەش یەکێک لە هۆکارەکانی مانەوەی بێت. ئێمە پێویستمان بەوەیە، کە لە رێگەی پاراستن و دۆزینەوە و بوژاندنەوەی وشە و دەستەواژە زۆر زەوەندەکان زمانەکەمان پاراو تر و بەهێزتر بکەین، بەڵام دەبینین.لەڕاگەیاندنەکان هەرسێ دەستەواژەی (سەرچاوە، ژێدەر، چاوگ) بەکاردەهێندرێن، من ئەوە بە باش نازانم.

وتیشی، دیارە لە دیالێکتی کرمانجی زیاتر ژێدەر و لە سۆرانیش سەرچاوە بەکار دەهێندرێن، بەڵام نازانم ئەو (چاوگ)ەیان لە کوێ هێناوە،زۆر لە مێژە لە (ڕێزمانی) کوردیدا دەستەواژەی چاوگ بەمانای بنچینە بەکاردێ و جێگای خۆشی گرتووە، کەچی کاتێک هەمان دەستەواژە لە بری سەرچاوە بەکار دەهێندرێ ماناکەی دەگۆڕێ. باشە بۆچی دەبێ دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن سەر لە بینەر و بیسەران بشێوێنن،دەزانین هەندێ دەستەواژە هەن ڕۆژانە دەیان و بگرە سەدان جار بڵاودەکرێنەوە، ئەگەر بەجۆراو جۆری بێ،  ئەوا نەک هەر سەر لە خەڵکی دەشێوێنن، بەڵکو کۆسپیش لەبەردەم دروستبوونی زمانی ستاندارد دروست دەکەن.

بەکارهێنانی دەستەواژەی لابەلا یان کەم بیستراو داهێنان نییە، ئەو کاتە داهێنان ودۆزینەوەی گەنجینەیە کە وشەیەکی باومان نەبێ، بەڵام لە قوژبنێکی ئەم وڵاتە نووسەرێک، پەیامنێرێک یان هەواڵسازێک بیدۆزێتەوە و بەکاری بێنێ. چاوگ جێگای سەرچاوە و ژێدەر ناگرێتەوە تکایە.

کامەران کەریم