بانكی ناوەندی هۆشداری لە جۆرێكی نوێی دراو دەدات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کوردستان دراو دۆلار


Jul 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بانكی ناوەندی عێراق لە بارەی بڵاوبوونەوەی جۆرێكی نوێی دراو و ئاگادار كردنەوەی هاوڵاتییان لە دووركەوتنەوە لێی، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، هۆشداریی دەدەنە هاوڵاتییان لە بەرامبەر مامەڵەكردنی بە جۆرێكی نوێی دراوی ئەمریكی كە  بڕەكەی یەك ملیۆن دۆلارە، بۆ فریودان و فێڵكردن لە هاوڵاتییان بەكاردەهێنرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، هێزە ئەمنییەكان بە دوای ئەو كەسانەدا دەگەڕێن كە ئەم دراوە نایاساییە چاپ دەكەن و بڵاوی دەكەنەوە، دەشڵێن: بەرزترین دراوی ئەمریكی لە بازاڕەكان ١٠٠ دۆلارە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو دراوە لە بازاڕەكانی جیهانیدا بڵاوناكرێتەوە و بە دراوی بانكی نازانرێت، چونكە تەنیا لەلایەن كۆمەڵێك ملیۆنێری ئەمریكییەوە دەردەچێت و لەلایەن بانكی فیدراڵی ئەمریكاوە دەرنەچووە.

جێگای سەرنجە، بانكی ناوەندی عێراق لە مانگی شووباتی ٢٠٢٠ هۆشداریدا لە مامەڵەكردن بەدراوی  “یەك ملیۆن” دۆلار، چونكە كاغەزێكی نایاساییە.


کامەران کەریم