ته‌م چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

(0) / / کردستان / زایەڵە تەم مژ کەشناسی کوردستان


Dec 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کەشناسیی عێراق پێشبینی ده‌كات له‌ ڕۆژانی داهاتودا، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و سبەی بەیانیش تەم دروست دەبێت.

 دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە:  سبەی پێنجشەممە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە کاتێکدا لەناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق هەور دەبێت و ئەگەری بارانبارینش دەبێت، لە ناوچەکانی باشووری وڵاتیش، پێشبینی بارانبارین دەکرێت و پلەکانی گەرما دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: کەشوهەوا هاوشێوەی رۆژی پێنجشەممە دەمێنێتەوە و لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە بەیانیدا تەم دروست دەبێت و لە ناوچەکانی باشووری عێراقیش ئەگەری بارانبارین بەشێوەی لێزمە باران هەیە.

کامەران کەریم