وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی کارتی نیشتمانی بڕیاریدا

(0) / / عراق / زایەڵە کارتی نیشتمانی کوردستان


Dec 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  عەبدولئەمیر شەمەری سەرەتای مانگی ئاداری داهاتوو دیاریکرد بۆ ئەوەی کارتی نیشتیمانی تاکە بەڵگەنامەی فەرمی بێت کە لە عێراق پەسەند بکرێت.

عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند، ئێمە ١/٣/٢٠٢٤ وەک بەرواری پەسەندکردنی کارتی نیشتیمانی داناوە، کە ببێتە تاکە بەڵگەنامەی فەرمی بۆ هاووڵاتییانی عێراق. سەرەتای مانگی ئاداری داهاتوو دیاریکرد بۆ ئەوەی کارتی نیشتیمانی تاکە بەڵگەنامەی فەرمی بێت کە لە عێراق پەسەند بکرێت.

کامەران کەریم