هێرش بۆ سەر کاروانی لۆجستیی ئەمریکا لە سەلاحەدین

(0) / جهان


Mar 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

تۆڕی هەواڵی " سابرین نیوز" ڕایگەیاند کە ئەم هێرشە لە ناوچەی دوجەیل-ی پارێزگای سەلاحەدین ڕوویداوە و گرووپەکانی مقاومە بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەیان گرتووەتە ئەستۆ.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، چەندین تەقینەوەی لەم شێوەیە لە ئەم مانگانی دواییەدا لەسەر ڕێگای کاروانە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕوویداوە. هاوپەیمانی ئەمریکی بۆ خۆ پاراستن لە ئەم تەقینەوەیانە و گواستنەوەی کەلوپەلە سەربازییەکانی خۆی سودی لە کۆمپانیا خۆجێیەکانی عێراق وەرگرتووە.
هێرش کردنەسەر کاروانی لۆجستیی ئەمریکا لەحاڵێکدایە کە پەرلەمانی عێراق لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە کاردانەوەی هەوڵی جینایەتکارانەی ئەمریکا بۆ تیرۆری شەهید قاسم سڵێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی، پلانی وەدەرنانی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکای پەسەند کرد.