نرخی مریشك دابەزی

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مریشک ئابووری


Dec 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك دابەزیوە و یەك كیلۆ بە 2 هەزار دینار لە كێڵگەپەلەوەرییەكان دەفرۆشرێت.

نازم عەبدوڵا سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان بەزایەڵەی ڕاگەیاند:  لە ئێستادا نرخی مریشك دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك كیلۆ مریشك بە 2 هەزار دینار لە كێڵگەپەلەوەرییەكان دەفرۆشرێت و لەسەر خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان 2 هەزار و 800 دینار دەكەوێت.

وتیشی: لە ئێستادا بەرهەمێكی زۆر لە كێڵگەكان هەیە و خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان زەرەرمەندبوون و لە هەمانكاتدا نرخی سووتەمەنیش بەرزبووەتەوە و زیانی زیاتری بە خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان گەیاندووە.

کامەران کەریم