یەكێتی لە هەر چوار پارێزگاكە كورسی بەدەستهێنا

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکێتی کوردستان كەركوك


Dec 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك تاكە حزبی كوردستانی توانی لە ناوچە كوردستانییەكاندا ببێتە خاوەنی كورسی لە ئەنجومەنی پارێزگاكانی كەركوك و نەینەوا و دیالە و سەڵاحەدین، لە پارێزگای كەركوك زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و بووەتە هێزی یەكەمی شارەكە.‍

هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە كە لە نێوان یەكێتی و شیوعی بوو، لە كەركوك زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی پارێزگاكە بەدەستهێناوە و هێزی یەكەمی هەموو پێكهاتەكانە و 5 كورسی بەدەستهێناوە.

هاوپەیمانیی یەكێتیی خەڵكی نەینەوا لە نەینەوا 50606 دەنگی بەدەستهێنا كە دەگاتە دوو كورسیی ئەنجومەنی ئەو پارێزگایە.

لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پارێزگای دیالە 28646 دەنگی بەدەستهێناوە و خاوەنی یەك كورسییە لە پارێزگاكە.

تاكە كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سەڵاحەدین 10884دەنگی بەدەستهێناوە و خاوەنی یەك كورسییە لە ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین.‍

کامەران کەریم