شۆکی گەورە بۆ ژاپۆن، ئەستێرەی سۆپەرلیگ بۆ جامی نەتەوەکانی ئاسیا ئامادە نابێت

(0) / / ورزش / زایەڵە ژاپۆن کوردستان وەرزش سۆپەرلیگ


Dec 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕاهێنەری تیپی تۆپی پێ برایتۆنی بەریتانیا، هەواڵی لە گەزندیتوویی زیاتر لە یەک مانگی ئەستێرەی تۆپی پێ ژاپۆن داوە.

ئەستێرەی ژاپۆن ناتوانێت بۆ جامی نەتەوەکانی ئاسیا ئامادە بێت. ڕوبێرتۆ دی زربی ڕاهێنەری تیپی تۆپی پێ برایتۆن بەشێوازی فەرمی ڕایگەیاند کە کائورۆ میتۆما، ئەستێرەی ژاپۆنی بەر گەزن کەوتووە و بە ماوەی 4 تا 6 حەوتە ناتوانێت بەژداری هیچ یارییەک بکات.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە جامی نەتەوەکانی ئاسیا 23ی مانگی بەفرانبار دەستپێدەکات و میتۆما یەکێک لە ئەستێرەکانی ژاپۆنە و ئەگەری هەیە کە پەژداری پێشبڕکێیەکان نەکات.

تیپی نیشتمانی ژاپۆن لە کۆڕی Cیدا لەگەڵ تیپەکانی ئەندۆنێزیا، عێراق، و ڤیتنام دەبنە هاوکۆڕ و پێوایە گەورەترین قارەمانی ئاسیایە.

کەژاڵ حەمیدی