10ساڵ بەندیخانە، چاوەڕوانی دووهاوسەری بەناوبانگی وەرزشی جیهان دەکات

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش زیندان بەندیخانە


Dec 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ دوو خاوەنی مەداڵی زێوی ئوڵۆمپیکی تۆکیۆ و قارەمانی جیهان، ئەگەری هەیە تاوانی 10ساڵ بەندیخانەیان بەسەردا داسەپێ.

شمشێربازەکانی ڕووسی، سێرگی و ڤیولتا کە لە لایەن وەزارەتی وڵاتی ڕووسیاوە شوێنگری دەکرێن، ئەگەری هەیە سزای 10ساڵ بەندیخانەیان بۆ ببڕێتەوە.

ئەو دوو وەرزشوانە بەناوبانگە بە هۆی تاوانی "بەجێهێشتنی شوێنی خزمەت بێ ئیزن وەرگرتن" شوێنگری دەکرێن.

سێرگی بیدا خاوەنی نیشانی زێوی ئۆڵۆمپیکی تۆکیو لەگەڵ هاوسەرەکەی بە نێوی ڤیولتا کە خاون مەداڵی قارەمانی جیهانە، کۆچیان بۆ ئەمریکا کردووە و ئێستا لە پارێزگای کالیفۆڕنیادا دەژین.
سێرگی یەکێک لە فەرماندە چالاکەکانی ئەرتەشی ڕووسیە و ئەندامی ئەنجومەنی دینامۆ و هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی زێسکای ڕووسیا بووە.

ئەو دوو هاوسەرە وەرزشوانە بەبێ ڕەزایەتی لایەنی ڕووسی بەشداری پێشبڕکێیەکانی شمشێربازی قارەمانی ئەمریکایان کردووە.

کەژاڵ حەمیدی