سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ پێڵاوی گرتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان

(0) / جهان


Mar 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە ناڕەزایەتی بەوەی کە باس لە بابەتێک دەکات کە پێوەندیی بە کێشە هەنووکەییەکانی خەڵکەوە نییە، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ پێڵاوی گرتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ جوتێک پێڵاوی گرتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە پەرلەمان باسی بابەتێک دەکات پەیوەندی بە کێشەکانی خەڵکەوە نییە.

پاشا ن فراکسیۆنی نەوەی نوێ دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانی بەجێهێشت.

کازم فاروق دوای هاتنەدەرەوە لە پەرلەمان، رایگەیاند، "خەمێکی گەورەمان هەیە ئەم پەرلەمانە رۆڵی گرنگی خۆی ببینێت، کەچی بەرنامەی کارەکەی ئەوەیە ئەگەر کەسێک سەری مەنهۆڵی دزی بە چەند بڕە پارە سزابدرێت؟".

راشیگەیاند کە لەگەڵ هاوڕێکانیدا دەیانەوێت باسی کێشەی خەڵک بکەن، نەک کۆمەڵە بابەتێک کە بەرادەیەکی زۆر پەیوەندی بە ژیانی خەڵکەوە نییە لە ئێستادا.

باسی لەوەشکرد، "پێشتر وتوومانە ئەگەر نەهێڵن قسەی خەڵکی بکەین و کێشەکانیان بگەیەنین، ئەوا پێڵاوتان تێدەگرین، ئەمڕۆ پێڵاومان تێگرتن".

لەوبارەیەوە، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەشێکی کارنامەکەی پەرلەمان لەسەر بەنزینی ژەهراوییە و پەیوەندی بە خەڵکەوە هەیە، کازم فاروق پێناسەی خۆی کرد بەو کارەی کردی.