جوکوڤیچ باشترین وەرزشوانی جیهان لە ساڵی 2023ێدا و لە ڕوانگەی ئێکیپەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش نواک جوکوڤیچی فەڕنسە


Dec 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئێکیپی فەڕنسە نواک جوکوڤیچی وەکوو باشترین وەرزشوانی جیهان لەساڵی 2023ێدا هەڵبژارد.

نواک جوکوڤیچی سێربێستانی تێنیسۆری ژمارە یەکی جیهان لە ڕوڵنگەی گوڤاری فەڕنسەیی LEquipe وەکوو باشترین وەرزشوانی ساڵی 2023 ناسێندرا.
خەڵات و عینوانی "پاڵەوانی پاڵەوانان" لە ساڵەکانی 1946ــەوە لە لایەن ئەو گوڤارەوە پێشکەش بە باشترین یاریزانی جیهان دەکرێت.
لە نێوان خانمە وەرزشوانانی جیهانیشدا سیمون بایلز ژیمناستی ئەمریکی وەکوو باشترین خانمە وەرزشوانی جیهان ناسێندرا.
شایانی ئاماژەپێدانە کە ئەمجارە جاری دووهەمە کە ئەو خەڵاتە لە لایەن ئەو گوڤارەوە پێشکەش بە نواک جوکوڤچ دەکرێت. ئەو یاریزانە پێشتر لە ساڵەکانی 2012دا بۆ جاری یەکەم براوەی ئەو خەڵاتە بووە.

سێ وەرزشوانی سەرووی جیهان لە ساڵی 2023ێدا و لە ڕوانگەی هەمان گوڤاری ئێکیپی فەڕنسەوە بە ڕیزەوە، نواک جوکوڤیچی سێربێستانی بۆ وەرزشی تێنیس و بە 876 سەرپشکەوە، لێئون مارشاڵی فەڕنسەیی بۆ وەرزشی مەلەوانی و بە 361 سەرپشکەوە و ماکس فێرستاپێنی هولەندی لە فڕمووڵ یەکدا و بە هۆی بەدەستهێنانی 341 سەرپشک.

کەژاڵ حەمیدی