سێ لیستە عەرەبییەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هاوپەیمانێتییان راگەیاند

(0) / / کردستان / زایەڵە کەرکوک پارتی یەکێتی عەرەبی


Dec 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە -هەر سێ لیستە عەرەبییەکەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە بەیەکەوە 6 کورسییان بەدەستهێناوە، یەکیان گرت و بوونە هاوپەیمان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.
 
لایەنە کوردییەکان بەیەکەوە 7 کورسییان هەیە (یەکێتی 5 کورسی و پارتی 2 کورسی) لەگەڵ کورسییەکی کۆتای کریستیان، بۆ دانانی پارێزگار و دروستکردنی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک، لە 16 کورسی نیوە +1ی پێویستە واتا نۆ کورسی.
 
ژمارەی کورسی و دەنگی لایەنەکان لە کەرکوک:
 
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 157,649 دەنگ؛ 5 کورسی.
 
- هاوپەیمانیی عەرەبی: 102,558 دەنگ؛ سێ کورسی.
 
- بەرەی تورکمانی: 75,169 دەنگ؛ دوو کورسی.
 
- پارتی دیموکراتی کوردستان: 52,278 دەنگ؛ دوو کورسی.
 
- عروبە: 49,919 دەنگ؛ 1 کورسی.
 
- قیادە: 61,612 دەنگ؛ دوو کورسی.