ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەسەر سكاڵای یەكگرتوو لەبارەی مووچە كۆدەبێتەوە

(0) / / عراق / زایەڵە دادگای فیدراڵی عێراق کوردستان


Dec 31, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بریارە ئەمرۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق جارێكی دیكە لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە كە سكاڵاكە لەلایەن چەند كادیرێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەسەر سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم تۆماركراون.
 
سكاڵاكاران داوایان لەدادگای فیدراڵی عێراق كردووە، بڕیارێكی وەلائی دەربكات بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چیتر دوانەكەوێت و هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم پابەند بكات بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران لەكاتی خۆیدا هەموو كۆتایی مانگێك.
 
جێگەی باسە بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەو پێنەدانی مافەكانیان، لە سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ تاوەكو ئێستا دەستی پێنەكردوەو تا ئێستاش حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم داواكارییەكانیانی جێبەجێ نەكردووە.
 
کامەران کەریم