قوباد تاڵەبانی:کێشەی مووچە بارگرانییەکی زۆری بۆ هاوڵاتییانی هەرێم دروست کردووە

(0) / / کردستان / زایەڵە قوباد تاڵەبانی کوردستان ساڵی نوێ مووچە


Dec 31, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێوە ڕایگەیاند: پاراستنی سەقامگیری و رەواندنەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان پێویستیی بە چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان هەیە،بەردەوامی کێشەی بودجە و موچە بارگرانییەکی زۆری بۆ فەرمانبەران و موچەخۆران و هاوڵاتییانی هەرێم دروست کردبوو.

ڕاشیگەیاند:  بە درێژایی مانگەکانی رابردوو لە هەوڵدابووین بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و لە ئێستاشدا بە هەموو تواناوە لە هەوڵەکان بەردەوامین و هیوادارین لە سەرەتای ساڵی نوێدا بە یەکجاری چارەسەری بکەین.

کامەران کەریم