سزادانی کازم فاروق بە بێبەش کردن لە دانیشتنەکانى پەرلەمانی کوردستان

(0) / جهان


Mar 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

پەرلەمانی کوردستان بە هۆی پێڵاوگرتن لە سەرۆکایەتی پەرلەمان، بڕیاری دا بە سزادانی کازم فاروق، سەرۆکى فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە بێبەشکردنی لە بەشداریی دانیشتنەکان.  
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمان لە کۆبوونەوەى پەرلەماندا ڕایگەیاند، بەدەنگى 73 پەرلەمانتار بڕیاریانداوە کازم فاروق لە دانیشتنەکانى پەرلەمان بێبەش بکەن، تا ئەو کاتەى داواى لێبوردن دەکات.  
وتیشى: "بۆ ئەوەى نەبێتە پاڵەوان ڕایدەگەیەنین کە ئەو پێڵاوەکانى نەگرتووەتە سەرۆکایەتى پەرلەمان، بەڵکو گرتویەتییە بەردەمى خۆى."