حکومەتى عێراق دەیەوێت بە هەموارى یاساى بودجە کۆنتڕۆڵى کورتهێنان بکات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە یاساى بودجە کورتهێنان


Jan 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - حەیدەر ئەلشێخ، لێکۆڵەری کاروباری ئابووری، خواستى حکومەتى عێراق بۆ هەموارکردنەوەی بودجەی سێ ساڵە ئاشکراکرد: ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ کۆنترۆڵکردنی کورتهێنان.
حەیدەر ئەلشێخ لە لێدوانێکى رایگەیاند:  هەوڵێک لەنێو حکومەتدا هەیە بۆ هەموارکردنەوەی پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ئەو سێ ساڵەى بکات لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە پەسەندکرا.
 راشیگەیاند:  هەموارکردن لە هەندێک مادەی یاسای بودجەدا دەکرێت، لەوانە ئەنجامدانی گواستنەوەی دارایی و کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد: هەموو ئەمانە یارمەتیدەر دەبن بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنانی دارایی چاوەڕوانکراو لە ساڵی 2024 بۆ 40 ترلیۆن دینار.
هەروەها رایگەیاند:  وەزارەتی دارایی کاردەکات بۆ هەموارکردنەوەی ڕەشنووسەکە و ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران و دوای ئەوی بۆ پەسەندکردنی لە ئەنجومەنى نوێنەران.
بودجەی ئێستا گەورەترین بودجەیە لە مێژووی وڵاتدا، کە نزیکەی ١٥٣ ملیار دۆلارە لە ساڵێکدا، کە کورتهێنانی دارایی بە نزیکەی ٤٨ ملیار ساڵانە خەمڵێندراوە، بەرزترین ئاستى کورتهێنانە تائێستا تۆمارکراوە.
کامەران کەریم