ئەمریكا ماوەوی لێخۆشبوونی عێراق لە سزاكانی سەر ئێران درێژ دەکاتەوە

(0) / اقتصادی


Mar 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

هەواڵنێری واشنتۆن پۆست لە بەغدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا هەمدیسان لێخۆشبوونی عێراق لە سزاكانی سەر ئێران درێژ دەکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لوئیزا لاو لاک هەواڵنێری واشنتۆن پۆست لە بەغدا لە توییتێکدا ڕایگەیاند کە وتەبێژی حکوومەتەکەی بایدن بە دەرکردنی بەیاننامەیێک ماوەوی لێخۆشبوونی عێراق لە سزاكانی سەر ئێرانی بۆ ماوەی 120 ڕۆژ درێژ کردەوە.
ئەمریکا هەروەها داوای لە عێراق کردووە، سەرچاوەکانی دابین کردنی وزەی زیاتر و وابەستەیی بە ئێران لەم بوارەدا کەم بکاتەوە.