نەوتە 50 هەزاریەكەی عێراق گەیشتە هەرێم و دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

(0) / / کردستان / زایەڵە نەوت هەرێم کوردستان


Jan 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - یەكەم بەشی ئەو نەوتەی حكومەتی عێراق بەرمیلی بە 50 هەزار دینار بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بڕیاری لێداوە گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەم دوو ڕۆژەشدا بگاتە سلێمانی و دەست بە دابەشكردنی بكرێت.
 
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایگەیاند:  ئەو نەوتەی حكومەتی عێراق بڕیاریداوە بە 50 هەزار دینار بیدات بە هاووڵاتیانی هەرێم ئەمڕۆ یەكەم بەشی گەیشتۆتە هەولێر و بڕیارە بەیانی و دوو بەیانی بەشی سلێمانی-ش ڕەوانە بكرێت.
 
ڕاشیگەیاند: دوای گەیشتنی ئەو نەوتە، كە بڕەكەی دیاری كراوە و بۆ هەموو هەرێم 50 ملیۆن لیترە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت و بڕیارە بدرێت بە ناوچەكانی دەرەوەی شار، كە تا ئێستا نەوتیان پێ‌ نەدراوە.
 
وتیشی : لە ناو شاری سلێمانی دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەینێ‌ لە مەڵبەندی 8 نەوت دابەش دەكرێت.
 
کامەران کەریم