ئایەتوڵڵا خامنەیی:  ئەم کارەساتە وەڵامێکی گەورەی بە دواوە دەبێت

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران کرمان ئایەتوڵڵا خامنەیی


Jan 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، لە پەیامێکدا لەبارەی کردەوە تیرۆریستییەکەی شاری کرمان، ڕایگەیاند:  ئەم کارەساتە وەڵامێکی گەورەی بە دواوە دەبێت.

دەقی پەیامەکەی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران:

بە ناوی خودای گەورە

دوژمنانی ناپاک و تاوانباری گەلی ئێران، جارێکی دیکە کارەساتیان خوڵقاند و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئازیزیان لە کرمان و لە مەزاری پیرۆزی شەهیدان، شەهید کرد.

گەلی ئێران تازیەبار کرا و بنەماڵەیەکی زۆر لە خەمی لەدەستدانی ئازیزانی خۆیاندان. تاوانباران ناتوانن ئەوینی خەڵک بە زیارەتی مەزاری پیرۆزی فەرماندەی گەورەیان شەهید قاسم سولەیمانی قبووڵ بکەن. بزانن کە سەربازەکانی ڕێگای ڕووناکی سولەیمانی ئەم تاوان و ناپاکییەی ئەوان قبووڵ ناکەن. چ ئەو دەستانەی بە خوێنی بێ تاوانان سوور بووە و چ ئەو مێشکە ناپاکانەی کە ئەوانیان بۆ ئەم ڕێگا تاریکە هان داوە، لە ئێستاوە ئامانجی یەکلاکەرەوەی سەرکووت و سزادانی دادپەروەرانە دەبن، بزانن کە ئەم کارەساتە وەڵامێکی گەورەی بە دواوە دەبێت بە یارمەتی خودا.

لەم خەمەی بنەماڵە تازیەبارەکاندا خۆم بە هاوبەش دەزانم و پشوودرێژی بۆ ئەوان دەخوازم و زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.