1 / 15
2 / 15
3 / 15
4 / 15
5 / 15
6 / 15
7 / 15
8 / 15
9 / 15
10 / 15
11 / 15
12 / 15
13 / 15
14 / 15
15 / 15

(0) / / کردستان / زایەڵە قاسم سولەیمانی سلێمانی یەکێتی بافڵ جەڵال تاڵەبانی


Jan 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی لە مەراسیمی ساڵیادی حاجی قاسم سلێمانی کە کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێکیخستبوو بۆ سەرۆک و سکرتێر و مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی وکادرە پێشکەوتووەکانی حیزبەکان و کەسایەتیە ئاینی وکۆمەڵایەتیەکان  ئەو یادە بەرز ڕاگیرا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، شاڵاو کوسرەت ڕەسول عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حیزبی سۆسیالیست، سەید ئەحمەد بەرزەنجی کەسایەتی دیاری ئایینی و ڕاوێژکاری مام جەلال سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق، هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و کامیل حاجی عەلی بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی و ژمارەیێکی زۆر کەسایەتی سیاسی و ئایینی و کۆمەڵانی خەڵک بەشداری ئەم یادە بوون.

لەم یادەدا شاڵاو کوسرەت ڕەسول، محەمەدی حاجی مەحمود، سەید ئەحمەد بەرزەنجی و چەند بەشداربوویەکی دیکەش وتاریان پێشکەش کرد و باسیان لە ڕۆڵی شەهید حاجی قاسم سولەیمانی لە پشتگیریی گەلانی ناوچەکە بە تایبەت کورد و هەروەها هاتنە دی ئارامی و سەقامگیری لە کوردستان و پشتیوانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە قۆناغە جیاکان و کەسایەتی ناوبرا کرد.