سێ بازرگانی ماددەی ھۆشبەر لە ھەولێر دەستگیرکران، بڕی پێنج کیلۆگرام مادەی ھۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان لە ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: دوای ئەوەی لە چەند رۆژی ڕابردوو زانیارییان پێگەیشت کەوا بڕی پێنج کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵ ھێنراوەتە ناو شاری ھەولێر بە مەبەستی فرۆشتن و ساغکردنەوەی، دواتر لەلایەن تیمەکانیانەوە لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون ئەنجامدرا و توانرا شوێنی دوو کەسی بیانی لە ھۆتێلێک دەستنیشان بکرێت.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە شەوی 5 لەسەر6ی ئەم مانگە سێ کەس دەستگیرکران، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیش بڕی پێنج کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لەناو ئۆتۆمبێلەکەیان دۆزرایەوە و دەستی بەسەرداگیرا.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: