گرنگی به پڕۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنه‌ران لە کشتوکاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار له سیدسادق دەدرێت
(0) /
لە قەزای سەید سادق گرنگی بە پرۆژەکانی وەبەرهێنەران لە کشتوکاڵ و گەشتوگوزارو پیشەسازی دەدرێت .
تەها ئەحمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەید سادق بە زایەڵەی ڕاگەیاند، سەرلــە بەیانی ئه‌مــڕۆ چوارشه‌ممــه (٣١-٣-٢٠٢١) لـــه دیوانی قایمقامێت لە کۆبوونه‌وبه‌یه‌ک دا، دیاری رفیق قایمقامی قه‌زای سیدسادق و هەر یەک لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی دەستەی وەبەرهێنان و بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سروچک و سه‌رۆکی شاره‌وانی سیدسادق و به‌ڕێوه‌به‌ری کشتووکاڵی سیدسادق) تێدا ئاماده‌بوون و کۆبوونه‌وه،به مه‌به‌ستی گرنگی پێدان و ئاماده‌کاری ته‌واو بۆ داواکاری له سه‌ر هه‌ر پڕۆژه‌یه‌کی وه‌به‌رهێنه‌ران له سێکته‌ره‌کانی (کشتوکاڵی و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار )له سنوری قه‌زای سیدسادق و ده‌وروبه‌ری.
وتیشی ، پاشان، قایمقامی سیدسادق، باسی گرنگی هه‌ڵکه‌وته‌ی شوێنی جگرافیای قه‌زای سیدسادق و هاووڵاتیان و دانیشتوانی سیدسادقی کرد لە کاری وەبەرهێنان لە ناوچەکەدا ، وە ئاماده‌ی و پشتیوانی ته‌واوی ده‌ربڕی بۆ هه‌رکارێکی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران و ڕه‌خساندنی هه‌لی کار بۆ گه‌نجان و هاووڵاتیانی قه‌زاکه که داوا بکرێت و ئه‌نجام بدرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: