٣٦٤ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە تورکیا ده‌ستگیر كران

(0) / / ترکیه / زایەڵە تورکیا مادەی هۆشبەر گیرۆدەبوون


Jan 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ٤٦ پارێزگای تورکیا بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر دەستپێکردووە و ٣٦٤ کەس دەستگیرکراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بلاویکردەوە، یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد بە هەماهەنگی تیمەکانی جەندرمە و پۆلیسەوە، لە ٤٦ پارێزگا لەوانەش ئیستانبوڵ، ئەنقەرە، ئیزمیر، ئادانا و ئیسکی شەهیر، ئۆپەراسیۆنێکیان بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر دەست پێکردووە.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا یەک تۆن و ٣٤٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە و ٣٦٤ تۆمەتباریش لەم بارەیەوە دەستگیر کراون.

یەرلیکایا ڕایگەیاند: "دەمەوێت گەلە ئازیزەکەمان بزانێت کە هەرگیزچاوپۆشی لەو بازرگانانە ناکەین کە گەنجەکانمان و داهاتوومان ژەهراوی دەکەن. ئەو تۆمەتبارانە ناتوانن لە دەست ئێمە ڕابکەن و پیرۆزبایی لە هێزە ئەمنییەکانمان دەکەم بۆ ئەو سەرکەوتنە. دژ بە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لەسەرانسەری وڵات ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبێت".