لەئەمشەوەوە كەش و هەوا دەگۆڕێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشوهەوا کوردستان کەشناسی


Jan 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پێشبینی دەكرێت لە درەنگانی ئەمشەوەوە بۆ كاتەكانی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە شەپۆڵێكی بەفرو باران بارین هەرێمی كوردستان بگرێتەوە لە سەرچاوەی نزمە پەستانی دەریای ناوەڕاست و هاتنی بڕێكی زۆری شێ لە دەریای سوورەوە سەرەتا باران بارین لە ناوچەكانی پارێزگای دهۆكەوە دەستپێدەكات و دواتر بە تێپەڕبوونی كات زۆربەی شوێنەكان دەگرێتەوە.
هەڵگورد زرارشارەزای كەشناسی بڵاویكردۆتەوە:  بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری لە ئەوروپاوە دادەبەزێتە سەر ناوچەكانمان و پلەكانی گەرما بە ڕێژەی شەش بۆ هەشت پلە دادەبەزن و بەفر بارین لە ناوچە شاخاویانەی كە لە (1500) مەتر بەرزترن ئەگەری بەفرێكی زۆر هەیەو لەو شوێنانەی كە لە (1100) مەتر بەرزن لە كۆتاییەكانی شەپۆڵ ئەگەری بەفر بارینیان دەبێت.
سەبارەت بە بەفر بۆ سەنتەری شارەكان تا ئێستا ئەگەر نیە ببارێت و چەقی بەهێزی شەپۆڵ ڕۆژانی پێنجشەمەو هەینی و شەممە دەبێت كە ئەگەری هەیە بارانێكی باش لە تەواوی ناوچەكان ببارێت ڕێژەی باران بارینەكە لە نێوان (15) بۆ سەرووی (150) ملم دەبێت تایبەت ناوچە شاخاوییەكانی دهۆك و هەولێرو ئیدارەی ڕاپەڕین ئیدارەی سۆران و بەشێكی ناوچەكانی سلێمانی و لەناوچەكانی تریش بارانی باش دەبارێت بە ئیزنی خوا بە گەرمیانیشەوە وە لە مەودای شەپۆڵەكەدا خێرایی بای باشوور ناو بە ناو چاڵاك دەبێت بە ڕێژەی (25 – 50) كیلۆمەترو كاریگەری ئەم شەپۆڵە تا كاتەكانی ئێوارەو شەوی یەكشەمە لەسەر دووشەمە كۆتایی دێت.
کامەران کەریم