سۆران عومەر: بەغداد دڵنیایی دەداتە موچەخۆرانی هەرێم

(0) / / کردستان / زایەڵە سۆران عومەر موچەخۆران هەرێم


Jan 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: شاندەكەی هەرێم شەوی رابردوو لە بەغداد گەڕاوەتەوە و پێشنیازكراو تا ئەو كاتەی یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە قەرز بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە رەوانەبكرێت.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: شەوی رابردوو شاندی هەرێم لە بەغداد گەڕاونەتەوە و گفتوگۆ لەسەر هەمواری یاسای بودجە بۆ ساڵی 2024 كراوە و هەرێم دوو پێشنیازی هەبووە كە چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و تێچووی دەرهێنانی نەوتی هەرێم كە ئەوەش هۆكارێكە بۆ نەناردنی پشكی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە.

گوتیشی:  بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە و ناردنی پشكی هەرێم بۆ دوای جێبەجێكردنی یاسای بودجە پێویستە كورد یەكدەنگ و یەك هەڵوێست بێت و پێشنیازیشكراوە تا ئەو كاتەی یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە قەرز بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت.

کامەران کەریم