هیچ کامێرایەکی چاودێریكردنی خێرایی نەکەوتۆتە کار جگە لە ڕێگەی تاسڵوجە - دوکان

(0) / / کردستان / زایەڵە کامێر چاودێری کوردستان تاسلوجە


Jan 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند؛  هیچ کامێرایەکی چاودێریكردنی خێرایی نەکەوتۆتە کار جگە لە ڕێگەی تاسڵوجە - دوکان.

بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: هیچ وادەیەک بۆ ئیشپێکردنی کامێرای دیکەی چاودێریکردنی خێرایی دیارینەکراوە و هیچ کامێرایەک نەکەوتۆتە کار جگە لە ڕێگەی تاسڵوجە-دوکان.

ئاماژەی بەوەشداوە: لەهەر ڕێگاوبان و شەقامێک کامێراکان بکەونە کار، پێش ئەوە بە چەند ڕۆژێک ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە و شوێن و خێرایی ڕێگەپێدراو بڵاودەکەینەوە.

ڕاشیگەیاندووە: لەئێستا تەنها ڕێگەی تاسڵوجە-دوکان کار دەکات ،لەکۆتاییدا شۆفێر ئەگەر پابەندی یاسا و ڕێنمایەکانی هاتووچۆ بێت خۆی سەلامەت دەبێت و دووردەبێت کارەسات.

کامەران کەریم