یەكەم دەستپێشخەری بۆ پێكهێنانی ئیدارەی كەركوك ئاشكرا كرا

(0) / / عراق / زایەڵە کەرکوک حەسەن تۆران بەرەی توركمانی


Jan 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرەی توركمانی عیراقی دەستپێشخەری دیدگای كەركوكی بۆ چوار ساڵی داهاتوی ئیدارەدانی پارێزگای كەركوك راگەیاند، تیایدا داوادەكات پۆستە باڵاكان لەنێو نەتەوەكاندا ئاڵوگۆڕیان پێبكرێت. 

ئەو دەستپێشخەرییە لەلایەن حەسەن تۆران، سەرۆكی بەرەی توركمانی و سەرۆكی لیستی بەرەی توركمانی عیراقی یەكگرتوو راگەیەنرا، بە ناونیشانی "كەركوك نمونەی پێكەوەژیان و هاوبەشی و فرەیی كلتوری 2024 – 2028". دەستپێشخەرییەكە لە شەش میحوەر پێكهاتووە. 

لە میحوەری یەكەمدا داوادەكات هێزەكانی بەشداربوو لە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی پابەندن بە ئاڵوگۆڕی پۆستە باڵاكان بە هاوبەشی، ئەوەش بەپێی كاتێكی دیاریكراو كە دواتر دیاریدەكرێت. 

هەروەها هاتووە كە پۆستە ئەمنی و ئیدارییەكانی كەركوك بە لەبەرچاوگرتنی لێهاتویی، شارەزایی، گشتیگری و بەشداری پێكهاتەكانی كەركوك دابەشدەكرێت و هاوسەنگی لە نێوان هەرسێ پێكهاتە سەرەكییەكە (عەرەب، كورد و توركمان) لەبەرچاوبگیرێت.

لەو پۆستە ئیداریی و ئەمنیانە، دەبێت رێژەی نوێنەراتی پێكهاتەكانی هیچ پێكهاتەیەك لەوەی تر كەمتر نەبێت"، زیاتر هاتووە "بنەما و رێكارەكانی خاڵەكانی سەرەوە پێویستە لە وەزیفە گشتییەكاندا رەنگبداتەوە بۆ ئەمەش دەبێت لە دامەزراندن و هەلی كاردا سەدا 12ی تەرخانبكرێت، بۆ ئەوەی ئەو لەسەدا 12یە هاوسەنگی نێوان پێكهاتەكانی پێ هاوسەنگ بكرێت.

لەبارەی كریستیان و هەر پێكهاتەیەكی تر، دەستپێشخەرییەكە تیشكدەخاتەسەر ئەوەی دەبێت بەشداربن لەو لەو رێككەوتنەە ئەوەش بە رێژەی لەسەدا 4 بۆ پۆستە ئەمنی و ئیدارییەكان. 

لە خاڵێكی تری ئەو میحوەرەدا هاتووە "پێویستە پێكهاتەكان كەسانی لێهاتوو بۆ پۆستە ئیدارییەكانی پارێزگاكە دیاری بكەن كە نوێنەرایەتی هەموو پیكهاتەكان بكات... نابێت تەنیا بۆ یەك نەتەوە قۆرخ بكرێت. 

دەبێت سەرۆك وەزیران فەرمانێكی دیوانی دەربكات بۆ پابەندبون بە بەندەكانی ئەم رێككەوتنە.

کامەران کەریم