مەترسییەك لەبارەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكرابوو

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە هەرێمی کوردستان كەریم شكور


Jan 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت:  ئاسان نییە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق قەرزی دیكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت و پێویستە رێگایەكی دیكە بدۆزرێتەوە و دەشڵێت، "هەمواری یاسای بودجە پێویستی بە تەوافقی سیاسی لە پەرلەمانی عێراق هەیە.
كەریم شكور جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: فشار لەسەر حكومەتی عێراق و سەرۆك وەزیرانی عێراق هەیە و ناردنی قەرزی دیكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاسان نییە و كێشەی گەورە لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە دەبێت رێگای دیكە بۆ ناردنی مووچە بدۆزینەوە كە ئەوەش هەمواری یاسای بودجەیە.
راشیگەیاند:  ئەگەر هەمواری یاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندبكرێت لە پەرلەمان پێویستی بە تەوافقی سیاسی هەیە و دەبێت بە زووترین كات كێشەی مووچە چارەسەربكرێت و لە پرسەكانی دیكە جیابكرێتەوە.
کامەران کەریم