لە دوكان هەورەبروسكە زیان بە تاوەرێكی كارەبا دەگەیەنێت

(0) / / کردستان / زایەڵە دوکان هەورەبروسکە کارەبا


Jan 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت:  لە دوكان هەورەبروسكە زیانی بە تاوەرێكی كارەبا گەیاند.
 
لەو بارەیەوە سامان سابیر، بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شارۆچكەی دوكان، هەورەبروسكە لە تاوەرێكی 132 كەی ڤی داوە و هەردوو هێڵی تاسڵوجەی 1 و 2 ی دوكانی خستووە.
 
راشیگەیاند:  تیمێكی چاكسازیی هێڵەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوە سەرقاڵی بەدواداچوونن بۆ كێشەكە و چارەسەركردنی.
 
کامەران کەریم