بەفر و بارانبارین بەردەوامدەبێت

(0) / / کردستان / زایەڵە بەفر باران کەشناسی کوردستان


Jan 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردە و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت و بارانبارین لە هەندێك كات لەسەر ناوچە جیاجیاكان بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان و بەرزەكان بەفر و بارانی مامناوەند دەبارێت و لە كاتەكانی شەودا بارانبارین زیاد دەبێت.
 
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی زایەڵە كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت و بارانبارین لە هەندێك كات لەسەر ناوچە جیاجیاكان بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان و بەرزەكان بەفر و بارانی مامناوەند دەبارێت و لە كاتەكانی شەودا بارانبارین زیاددەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان و لە سنووری پارێزگای دهۆك و پلەكانی گەرماش نزمدەبنەوە بە ( 1 -2)پلە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنی.
 
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و باران لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت و هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ لێزمەباران و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و سنوورییەكان و پلەكانی گەرما بە نزیكەی 1 تــــا 3 پلە نزمتردەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 11 پلەی سیلیزی
 
سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی
 
دهۆك : 9 پلەی سیلیزی
 
كەركوك : 13 پلەی سیلیزی
 
هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی
 
زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی
 
گەرمیان : 14 پلەی سیلیزی
 
حاجی ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی
 
سۆران : 4 پلەی سیلیزی