رێگای بەنداوی گۆمەسپان ھەولێر-رانیە بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە گۆمەسپان ھەولێر رانیە


Jan 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێ بون ڕایگەیاند:  بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارینەی شاری هەولێر و ناوچەکەی گرتووەتەوە، بۆتە هۆی گلدانەوەی ئاوێکی زۆر لە بەنداوی گۆمەسپان و زیادبونی لە ماوەکانی داھاتودا کە بەشێوەیەکی کاتی ئاو رێگاکە دابپۆشێت.
بۆیە هۆشداریی دەدەینە  ھاوڵاتیان و شوفێرە بەڕێزەکان، کە ئەم رێگایە بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت و دەتوانن رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.
ھاوکات تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر لە رێگاکە ئامادەییان ھەیە بۆ پاراستنی سەلامەتی ھاوڵاتیان.
کامەران کەریم