لێدوانی سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان

(0) / / عراق / زایەڵە دەزگای داد عێراق هەرێمی کوردستان


Jan 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەبێت مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق لە هەمان کاتدا مووچە وەربگرن.

جاسم محەمەدسەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی:پێویستە چارەسەرێکی ریشەیی بۆ کێشەی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بدۆزرێتەوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، دادگای فیدراڵی لەوبارەیەوە پێداچوونەوە بە داوایەک دەکات.

بەگوێرەی ماددەی 14ـی دەستووری عێراق پێویستە یەکسانی هەبێت لە مافی هاووڵاتییان و ئەمەش ئەوە دەسەپێنێت کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەکانیان بە هەمان بڕ و هەمان کات هاوشێوەی مووچەخۆرانی دیکە لە هەموو عێراق وەربگرن.

پێویستە بە هەمان شێوەی مامەڵە لەگەڵ فەرمانبەرێکی زاخۆ بکرێت کە لە بەغدا، سەڵاحەددین، دیالە، میسان و بەسرە دەکرێت، چونکە مووچە بژێوی خەڵکە و نابێت رێگە بە دواکەوتنی بدرێت.

کامەران کەریم