جێبەجێکاری بەنرخی کەلتووری، تیپی ژاپۆن پاش یاری بەرانبەر بە ڤیتنام
(0) /
زایەڵە ـــ ئەندامانی تیپی نیشتمانی ژاپۆن پاش یاری بەرانبەر بە ڤیتنام جووڵەیەکی کەلتووری سەرنجڕاکێشیان ئەنجامداوە.
تیپی نیشتمانی ژاپۆن یەکەم یاری خۆی لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا و لە قوناخی کۆڕیدا بەرانبەر بە ڤیتنام ئەنجام داوە کە بە ئاکامی 4 بەر 2 و بە سوودی ژاپۆن یارییەکە کۆتایی پێهات.
پاش کۆتاهاتنی یارییەکە ژاپۆنیەکان و ڤیتنامیەکان هەر وەکوو دەسپێکی یارییەکە بە ڕیزەوە بەرانبەر بە یەکتر ڕاوەستان و ئەو تیپەی کە یارییەکەی دۆڕابوو بەرەولای تیپی سەرکەوتوو هەنگاوی هەڵگرت و پاش دەستدانن پیرۆزبایی سەرکەفتنیان ڵێکردن.
سەرەڕای ئەوەش بەنرێکی سوپاس و پێزانینیان لەدەستەو گرت و لە دەوری گۆڕەپانی یارییەکە گەڕان و بەو شێوازە سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی هاندەران و بینەران کرد پاشان یاریگەیان بەجێهێشت.
ئەو جووڵەی کەلتووری تیپی ژاپۆنە پیشانی داوە ئەو تیپە سەرەڕای بواری فەنی، لە بواری ئەخڵاق و هەلسوکەوتیشەوە تیپێکی خاوەن ڕێز و حورمەتە.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: